33 سهربازی توركیا كوژران ژمارەیەکی زۆر تانك تێکشکێندران
بەهۆی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی سوریا و روسیاوە 33 سەربازی تورکیا لە ناوچەکانی نێوان ئەلبارە و بلیۆن کوژراون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكرد، بەهۆی بۆردوومانی فرۆکە جەنگییەکانی سوریا و رووسیاوە لانیکەم 33 سەربازی تورکیا لە ناوچەکانی نێوان ئەلبارە و بلیۆن کوژراون .
ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەکانی ڕژێمی سوریا ئێوارەی دوێنێ جارێکی تر پێشرەویان کردووە و کۆنتڕۆڵی ناوچەکانی عەلووبە و قەوفەقین لە چیای زاویە کردوە، هەروەها زەققوم لە دەشتی غاب لە گوندەواری باکووری رۆژئاوای حەماشیان کۆنترۆڵکردوەتەوە بەوەش لەدووری 17 کیلۆمەتر لە شاری جسر ئەلشغوور نزیکبوونەتەوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا دەزگاکانی راگەیاندنی سەر بە تورکیا و هێزە بەرهەڵستکارەکانی سوریا بڵاویانكردەوە كە دوای بۆردوومانێکی چڕی تۆپخانەکانی تورکیا توانیویانە دەست بەسەر شاری ستراتیژی سەراقیبدا بگرن و جارێکی تر رێگای ستراتیژی حەلەب –دیمەشق کۆنترۆڵ بکەنەوە .