به‌هۆی سیسته‌می 20 ئه‌مپێریه‌وه‌ پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی له‌ سلێمانی ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌

خواكوڕك

دوای بڕیاردان بۆ گۆڕینی سیسته‌می كاره‌بای شاره‌كه‌، ئه‌ندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، “نزیکەی ١٠ ملیار دیناری کاش لە پارێزگای سلێمانی دەباتە دەرەوە بۆ گیرفانی کۆمپانیا بیانیەکان”.

رێكه‌وت زه‌كی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەفراكسیۆنی یەكێتی له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌باره‌ی دانانی جۆزه‌ی 20 ئه‌مپێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، “گه‌وره‌ترین زیانی ئابووری به‌ر دارایی سلێمانی ده‌كه‌وێت”.

له‌باره‌ی دۆخی ئێستای داراییه‌وه‌، ئه‌و ئه‌ندام پارێزگایه‌ ده‌شڵێت، “لەم دۆخە دارایی و ئـابوریە خراپ و کەمی سیولەیەدا کێ ئـەو زیاندانە لە دارایی سلێمانی دەخاتە ئـەستۆی خۆی”.

Back to top button