کەشناسی هەرێم: کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی کرووستانی بڵاوکردەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى شه‌ممە، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران له ناوچه جیاجیاكان هه‌یه، له‌كاته‌كانى ئێواره‌دا له هه‌ولێر و دهۆك، ئه‌گه‌رى بارینى لێزمه‌باران و هه‌وره‌تریشقه هه‌یه.