وەزارەتی تەندروستی ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە .
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ، داوا لە هاووڵاتیان دەکات ڕەچاوی بارودۆی هەنووکەیی ئێستا بکەن و پاک وخاوێنی تەواو بپارێزن .
هاوکات داوا لە هاووڵاتیان کراوە ، ئەوانەی کەس و کاریان لە ئێران گەڕاوەتەوە ، بۆ ماوەی دوو هەفتە سەردانیان نەکەن و خۆیانیان لێ بەدوور بگرن .
وەزارەتی تەندروستی بەشێک لە ڕێنماییەکانی خۆپاراستن ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات و دەنووسێت
1- تاوەکو دوو هەفتە لەماڵ نەچنە دەرەوە
2- پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن لە:-
زوو زوو دەست شوشتن بەئاو و سابوون، دەست نەدان لە دەم و لووت و چاو پێش شۆردنی دەستەکانتان. هەروها داپۆشینی دەم لووت لەکاتی کۆکە و پژمین و مانەوە لە ژوورێکی تایبەت لەماڵەوە.
ئەگەر هەر نیشانەیەکی نەخۆشیەکەت لێدەرکەوت وەک کۆکە و تا و سوتانەوەی گەروو، هەناسە تەنگی، پەیوەندی بکە بە هێڵەگەرمەکانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییە گشیتیە تەندروستیەکان کە بڵاوکراونەتەوە”.
داوا لەهاووڵاتییان دەکەین ئەگەر هەر کەسێک یان دۆست و خزمێکیان لەو ماوەیە لەدەرەوە گەڕاوەتەوە بەتایبەتی لەوڵاتی ئێران. سەردانیان نەکەن و تێكەڵاویان نەبن تاوەکو دوو هەفتە”.