رووسیا : کوژراوەکانی سوپای تورکیا چاوساغی تیرۆریستان بوون

رووسیا پشتی سووریا دەگرێت و دەڵیت ئەو 33 سەربازە تورکەی کوژراون لە گەڵ تیرۆریستان لە یەک شوێن بوون لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکەدا .

 

وەزارەتی بەرگری رووسیا هاوکات ئاماژە بەوە دەکات ، ئەو 33 سەربازە تورکە رێنیشاندەری هێزە تیرۆریستیەکان بوون لە ناوچەکەدا .

 

هەروەها وەزارەتی بەرگری رووسیا باس لەوە دەکات ، ئەو کاتەی ئاگادار کرانەوە کە سەربازانی تورکی کوژراون ڕێخۆشکەری کردووە ۆ ڕاگوێزانی تەرمەکانیان .

 

یینس ئەستۆلتبرک ، سکرتێری گشتی ناتۆ لە دوای هێرشەکە ڕایگەیاندووە لە سەر داخوازی تورکیا رۆژی هەینی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە سەبارەت بە دۆخی ئێستای سووریا بەرێوە دەچێت .

Back to top button