پۆتن و ئەردۆگان لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕەوشی سووریا دەخەنە بەر باس

ڤلادمیر پۆتن سەرۆکی رووسیا و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، لە دوای هێرشەکەی رۆژی پێنجشەممەی سوپای سووریا بۆ سەر هیزەکانی سەر بە تورکیا ، بارودۆخی ئێستای ئەو وڵاتەیان خستە بەر باس .

 

 

وەک کۆشکی کرێملن باسی کردووە ، لەو پێوەندییەدا هەردوولا جەختیان لە رێکەوتنەکانی نێوانیان کردۆتەوە بۆ جێبەجێ کردن  لە سووریادا ، بە تایبەت لە سەر رێکەوتنەکانی ئیدلب.

 

لەکۆتاییدا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی ڕێگر بن لە هێرشی هاوشێوەی پێنجشەممە کە کراوەتە سەر هێزەکانی تورکیا .

Back to top button