تورکیا هەموو سنوورەکانی خۆی بۆ دەرچوونی پەنابەران بەرەوڕووی ئەورووپا کردەوە

 

لە دوای هێرشی سوپای بەشار ئەسەد بۆ سەر پێگەی هێزەکانی تورکیا لە ئیدلب کە بوو بە هۆی کوژرانی 33 سەربازی تورک ، ئەنقەرە رۆژی هەینی بڕیاری کرانەوەی سنوورەکانی دا ، بۆ ئەوەی پەنا بەران بەرەوە ئەورووپا ڕێکەون .

 

خلوسی ئاکار ، وەزیری بەرگری تورکیا ، رۆژی هەینی ڕایگەیاند ، وەک هەڵوێستێک لە هەمبەر هێرشی سوپای ئەسەد و کوژرانی سەربازەکانمان هێرشەکانمان وڵام داوەتەوە ، بەڵام سنوورەکانیشمان ئاواڵا دەکەیین با ئەورووپا بزانێت چ باجێک بۆ پاریزگاری لەوان دەدەیین .

Back to top button