بهڕێوبهرایهتی گشتیی تهندروستی سلێمانی هۆشداریەک بۆ دانیشتوانی سلێمانی و دەورووبەری بڵاودەکاتەوە
دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان بڵاو بووەوە، لە عێراقیش چەند حالەتێکی هەلگری ڤایررۆسەکە تۆمارکرا، بە مەبەستی خۆپارێزی زیاتر حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە بەردەوام هۆشداری بڵاو دەکاتەوەو، کەمێک بەر لە ئێستا بهڕێوبهرایهتی گشتیی تهندروستی سلێمانی هۆشداری دایه هاووڵاتیانی دانیشتووی سنووری پارێزگاكه و رایگهیاند، ههفتهی داهاتوو، ههفتهیهكی ههستیاره بۆ خۆپارێزی له پهتای كۆرۆنا.
دهقی هۆشدارییهكه:
1- هەفتەی داهاتوو هەفتەیەکی هەستیارە بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەری.
2- داوا لە هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن لە هەفتەی داهاتووەوە.
3- ئەو هاووڵاتیانەی لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە پێویستە لە شوێنێکی جیاکراوە چاودێری بکرێن و بەرکەوتنیان لەگەڵ هاووڵاتیانی تر نەبێت.
4- هەر هاووڵاتیەک لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە نیشانەکانی وەک (بەرزی پلەی گەرمی و کۆکە و پژمینی) هەیە پێویستە سەردانی کلینیکی چارەسەری کۆرۆنا بکات لە گەڕەکی (سەرچنار).
5- هەر هاووڵاتیەک سەردانی ئێرانی نەکردبێت یان بەرکەوتنی راستەوخۆی لەگەڵ کەسانێک نەبوبێت کە لە ئێران گەڕابێتەوە لە کاتی هەبوونی نیشانەکانی پەتای ئەنفلۆنزادا پێویست ناکات سەردانی نەخۆشخانە بکات لە ئێستادا.