بە ڤیدیۆ: ئێران گۆڕ بەکۆمەڵی مردووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جیهاندا بڵاوبووەوە، ئێران بەدوەم وڵات دێت لە دوای وڵاتی سین کە زۆرترین ڕێژەی مردن بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدا تۆمارکرا.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە شارێکی ئێران بەناوی لنگرود، گۆڕێکی بەکۆمەڵ بۆ مردووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵدەکەنرێت مردوان بەیەکەوە دەخرێنە گۆڕەکە.

میدیاکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بڵاویان کردۆتەوە کە بەئامادەبوونی چەندین پزشک و نوێنەری سوپای پاسداران مردوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە دەیان مردوون بەیەکەوە دەنێژرێن.

 

هەروەها ڕایانگەیاندووە کە حکوومەتی ئێران لە هەوڵدایە ڕاستییەکان لە خەڵکی وڵاتەکەی بشارێتەوە و تەنانەت سەرکۆمار حەسەن ڕوحانی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ڕایگەیاندووە ڕۆژی شەممە کۆتایی ئەم باروودۆخەیە لە ئێران و هەمووشت ئاسایی دەبێتەوە.

 

Back to top button