داعش لە باشوری کەرکوک هێرشی کردە سەر سوپای عێراق

دواي زياد بووني جموجۆلەکانی داعش لە ناوچە کورددستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم سنوری پارێزگای سەلاحەدین کەمێک لەمەو بەر داعش لە سنوری کەرکووک هێرشی کردە سەر سوپای عێراق
بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکورک داعش لە نزیک گوندی مەتیق ی کاکەیی نشین لە باشوری کەرکووک وهێرشی کردۆتە سەر سوپای عێراق  بەهۆیەوە ژمارەیەک سەربازی بریندار و کوژراو گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی داقووق.

 

هەر لەو بارەیەوەپۆلیسی داقووق راگەیاندووە “لەشەرەکەدا چەند سەربازێک کوژراون و چەند بریندارێکی ھەبووە گەیێدنراونەتە نەخۆشخانەی داقووق و “.

هاوکات سەعد حەریبە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکووک راگەیاند “ھەر ئەمشەو ھێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش بە ھاوکاری فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی چەند پێگەیەکی داعشیان لە باشووری کەرکووک بۆردوومان کردووە”.

Back to top button