باینجان دژی شێرپەنجە دەجەنگێت
باینجانو یەکێکە لە سەوزە بەسوودەکان کە بڕێکی زۆر ڤیتامینات و پێکهاتەی تەندروستی تێدایە بۆ لەشی مرۆڤ و دەیپارێزێت لە زۆر نەخۆشی.
بەپێی هەواڵەکە buzzkito سوودەکانی باینجان لەرووی تەندروستیەوە:
1-یارمەتی کرداری هەرس دەدات، چونکە بڕێکی زۆر ماددە ریشاڵیەکانی تێدایە کە زۆر پێویستە بۆ لەش.
2-ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن، باشترین خۆراک هەڵبژاردنی باینجانە، چونکە نابێتە هۆی زیادبوونی کێش.
3-بڕێکی زۆر پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان زیاد دەکات، بەتایبەت شێرپەنجە.
4-ئێسک بەهێز دەکات، بەهۆی بوونی بڕێکی زۆر ئاسن و کالسیۆم.
5-لەش لە نەخۆشیەکانی کەم خوێنی دەپارێزێت، چونکە بڕێکی زۆر کانزا و ئاسنی تێدایە.