هەشت سودی گرنگی خواردنەوەی قاوە بۆ تەندروستی

قاوە، یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی خواردنەوە، رێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسانی تێدایە، مەترسی توشبون بە چەندین نەخۆشی مەترسیدار کەمدەکاتەوە، ماڵپەری healthline سودە تەندروستیەکانی قاوەی بڵاوکردوەتەوە.

یەکەم: لەرێگەی خواردنەوەی قاوە وزەیەکی زۆر بەدەست دەهێنرێت، زیرەکترت دەکات.

دوەم: یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات، مێتابۆلیزمی جەستە بەرزدەکاتەوە، مەترسی قەڵەوی کەم دەکاتەوە.

سێیەم: مەترسی توشبون بە شەکرەی جۆری دوەم کەم دەکاتەوە.

چوارەم: لە بیرچونەوە و نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەتپارێزێت.

پێنجەم: لە نەخۆشی جگەر و چەوری جگەر دەتپارێزێت.

شەشەم: دژی خەمۆکی دەجەنگێت و دڵخۆشت دەکات.

حەوتەم: مەترسی توشبون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

هەشتەم: هۆکارنیە بۆ توشبون بە نەخۆشی دڵ، مەترسی جەڵتە کەم دەکاتەوە.

Back to top button