سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به دانیشتنه‌كانی ده‌كاته‌وه
دوای مانگێك له پشووی زستانه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به دانیشتنه‌كانی ده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگھێشتی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی به‌ھاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی ھه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رێواز فایه‌ق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بانگهێشتی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی به‌ھاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی ھه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له كاتژمێر ١١ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠٢٠/٣/١.