شارەزایەكی رووسی: كۆرۆنا دروستكراوی ئەمریكایە

شارەزایه‌كی بایۆلۆژی ڕووسی دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌كێكی ڤایرۆسی ئه‌مه‌ریكییه‌ و ژماره‌یه‌ك وڵات ده‌كاته‌ ئامانج و له‌و سنووره‌ ده‌رناچێت كه‌ بۆی دیارییكراوه‌.

ئیگۆر نیكۆڵین، شارەزای بایۆلۆجی و ئەندامی پێشووی لیژنەی نێودەوڵەتی تایبەت بە چەكی بایۆلۆجی و كیمیایی، لە چاوپێكەوتنێكیدا له‌گه‌ڵ كەناڵی (rtی ڕوسی ئاشكرای ده‌كات، كە 25 تاقیگەی نهێنی ئەمریكی بۆ بەرهەمهێنانی چەكی ڤایرۆسی لەدەورووبەری سنووری وڵاتی چین هەن و ئەو ڤایرۆسی كۆرۆنایەش چەكی ڤایرۆسی ئەمریكا و ئامانج لێی چەند وڵاتێكە.

شاره‌زا رووسیه‌كه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ “لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا لە چین چوار جۆر ڤایرۆس بڵاوبووەوە، كە لەو جۆرەن و ئەوەش دەریدەخات، كە ئەوە سوتفە نییە، بەڵكو پیلانە”.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كە لە هەریەك لە وڵاتانی كازاخستان و لاوس و ڤێتنام و تایوان و كۆریای باشوور و فلیپین و چەند وڵاتێكی دیكە تاقیگەی بایۆلۆجی ئەمریكی لێیە و بەپێی ڕێككەوتننامەی نێودەوڵەتی دروست كراون و دەكەونە نزیك یان سەر سنوورەكانی چین.

ئیگۆر نیكۆڵین له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا باسی له‌وه‌سكردووه‌، كە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە چین و گواستنەوەی ڕاستەوخۆ بۆ ئێران سوتفە نییە و ده‌ڵێت “ئەو ڤایرۆسە دیاری كراوە و دەگاتە ئەو وڵاتانەی دژی ئەمریكان وەك چین و ئێران و هەندێك وڵاتی ئەوروپی وەك ئیتاڵیا”.

 

Back to top button