کەشناسی هەرێم: کەش و هەوای ئەمرۆ و سبەی شارەکانی هەرێمی کرووستانی بڵاوکردەوە
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌دواى نیوه‌ڕۆ بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه، به تایبه‌ت له ناوچه‌كانى باكوورى پارێزگادا، له سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، به‌ڵام له سلێمانى له‌كاته‌كانى دواى نیوه‌ڕۆدا بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، له دهۆك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت و ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه.
كه‌شناسی هه‌رێم، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى یه‌كشه‌ممه 1/3/2020، له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین و هه‌وره‌تریشقه هه‌یه، له سلێمانى و كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین و هه‌وره‌تریشقه‌ش هه‌یه.