ئه‌ستێره‌كه‌ی ڤۆڵفسبۆڕگ ده‌چێته‌ پاریس

خواكوڕك

ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڤۆلفسبۆرگی ئه‌ڵمانی یاریزان جولیان دراكسله‌ر پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كان، روویكرده‌ خولی فه‌ره‌نسی و به‌گرێبه‌ستێكی فه‌رمی په‌یوه‌ندی به‌یانه‌ی پاریس ساجێرمانه‌وه‌ كرد.

رۆژنامه‌ ئه‌ڵمانیه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا ناوبراو به‌ بۆندێكی زێڕین له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ رووده‌كاته‌ خولی فه‌ره‌نسی و به‌شداری مه‌شق و راهێنانه‌كان ده‌كات.

رۆژنامه‌كان باسیان له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ بۆنده‌كه‌ی حولیان دراكسله‌ر بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه‌ و به‌بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ چه‌ند ده‌سته‌به‌رێكی دیكه‌ بۆ ته‌رخان كراوه‌.

Back to top button