سوپای لیبیا خستنه‌ خواره‌وه‌ی شه‌ش فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیای راگه‌یاند

لیوا ئه‌حمه‌د مه‌سماری، گوته‌بێژی فه‌رمی سوپای لیبیا، له‌سه‌ر زاری فه‌رمانده‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ناوچه‌ی رۆژئاوای سه‌ر به‌ سوپای نیشتمانی لیبیا به‌سه‌رۆكایه‌تی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر، راگه‌یاندووه‌، كه‌ شه‌ش فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیایان خستۆته‌ خواره‌وه‌.

هه‌روه‌ها مه‌سماری گوتی: گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان هه‌وڵیاندا له‌ رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرشی زیاتر بكه‌نه‌ سه‌ر ئامانجه‌كانی شاره‌كه‌.

گوتیشی: به‌رده‌وام چاودێری فڕۆكه‌كانی دوژمن ده‌كه‌ین بۆ خستنه‌ خواره‌وه‌یان،ئه‌مه‌ش سه‌روه‌ری ئاسمانی سوپای نیشتمانی لیبیا دووپات ده‌كاته‌وه‌.

44

Back to top button