پەرلەمانتارێکی ئێران بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

پەرلەمانتارێكی نوێی ئێران بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویكردەوە، محەمەد عەلی ڕەمەزانی دەستەك، پەرلەمانتاری نوێی هەڵبژێردراوی پارێزگای گیلان بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڤیانی له‌ده‌ستدا.

له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌، خولی یانزه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، ره‌مه‌زانی دوای خۆكاندیدكردنی بۆ خولی داهاتووی پەڕلەمانی وڵاتەكەی هەڵبژێردرا و رۆژی رابردووش په‌رله‌مانی ئێران بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تاكو كاتێكی نادیار كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ڵپه‌سارد.

Back to top button