ئومێد خۆشناو: له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان رێككه‌وتووین پێكه‌وه پڕۆژه یاسا پێشكه‌ش بكه‌ین
بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو دانیشتنه‌كانی خولی به‌هاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه و سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتیش رایده‌گه‌یه‌نێت، فراكسیۆنه‌كان لەسەر ئەوە رێككەوتوون كە لە خولی وەرزی بەهارە، پێكەوە پرۆژەیاسا پێشكەش بكەن، ئەمەش لەپێناو بەڕێكردنی خولێكی پڕكار و پرۆژەی باش.
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی راگەیاند، “سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئەو حزبانەی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشدارن، لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەتەوە، ئامانجی كۆبوونەوەكەش ئامادەكاری بووە بۆ دەستپێكی كارەكانی خولی بەهارەی پەرلەمان”.
وتیشی: فراكسیۆنه‌كان لەسەر ئەوە رێككەوتووین كە لە خولی وەرزی بەهارە، پێكەوە پرۆژەیاسا پێشكەش بكەین و هاوئاهەنگی نێوانمان زیاتر بكەین، ئەمەش لەپێناو بەڕێكردنی خولێكی پڕكار و پرۆژەی باش.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە بڕیاره 1ی ئازاری 2020، پشووی زستانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی بێت و خولی به‌هاره ده‌ستپێبكات.