جووت ئامۆزا له‌نێو خۆیاندا دۆسیه‌كانى یه‌كێتى دابه‌ش ده‌كه‌ن و كۆسره‌ت ره‌سووڵ بێ ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه

وه‌ك پێشبینی كرا، یه‌كێتی نیشتمانیى كوردستان له‌لایه‌ن جووت ئامۆزاوه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا و باڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو یه‌كێتى به‌ره‌و پووكانه‌وه ده‌چن. هاوسه‌رۆكه‌كانی ئامانجه‌كانیان پێكا له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر یه‌كێتیدا. هه‌رچه‌نده پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسیی و به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى لای كۆسره‌ت ره‌سووڵه.
یه‌كێتی دواى ململانێیه‌كى زۆر، له ڕۆژى 21ى 12ی 2019 كۆنگره‌ى چواره‌مى به‌ست، كۆنگره‌كه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ئه‌و حزبه بوو، به‌ڵام چه‌ند مانگێك دواى ئه‌وه‌یش یه‌كێتى له‌ناو كێشمه‌كێشى دیاریكردنى كه‌سى یه‌كه‌مى حزبه‌كه‌دا مایه‌وه و نه‌یتوانى بڕیار بدات، بۆیه هاوسه‌رۆكایه‌تى هه‌ڵبژارد.
به‌گوێڕه‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ست ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، هه‌ریه‌كه له بافڵ تاڵه‌بانى و لاهوور جه‌نگى، له ناوخۆیاندا ڕێككه‌وتوون دۆسیه‌كانى تایبه‌ت به كاروباری یه‌كێتى دابه‌ش بكه‌ن، به جۆرێك هه‌وڵ بدرێ ئاسته‌نگ بۆ بڕیارى یه‌كتر دروست نه‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) دووپاتی ده‌كاته‌وه، دۆسیه‌ى ته‌ناهی و پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتى لاى لاهوور جه‌نگى ده‌بێت، دۆسیه‌ى دارایى و ڕێكخستن لاى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌بێت.
به‌و ڕێككه‌وتنه‌ى نێوان جووت ئامۆزا، ده‌رده‌كه‌وێ به ته‌واوى ده‌ستیان به‌سه‌ر یه‌كێتیدا گرتووه و ئه‌وه‌ى بۆ كۆسره‌ت ره‌سووڵ و به‌رهه‌م ساڵح ده‌مێنێته‌وه، ته‌نیا ته‌شریفاتى ده‌بێت.
ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای نێو یه‌كێتی زانیوویه‌تی، كۆسره‌ت ره‌سووڵ و به‌رهه‌م ساڵح نیگه‌رانن له دانانى هاوسه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتى، به‌ڵام ئه‌م نیگه‌رانییه‌یان سوودى نه‌بووه بۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى.