ئێران له 24 كاتژمێری رابردوو زۆرترین رێژهی تووش بوو به كۆرۆنا تۆماركرا
دوای ئهوه ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران بڵاو بوویهوه، تا ئێستا به دهیان كهس گیانیان له دهستداوهو و به سهدانی دیكهش تووش بوونه، گوتەبێژی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران رایدەگەیێنێت،تهنها ئهمڕۆ به قهد رێژهی توش بوانی پێشتر تووش بووی نوێ تۆمار كراون.
ئهو بهرپرسهی ئێران ئاماژهشی بهوهكرد كه ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 43 کەس. ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە 593 کەس.
کیانووش جەهانپوور گوتەبێژی ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی گوتی: “تەنیا لە ماوەی 24 کاژێری رابردوو 205 تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا تۆمارکراون. داوای لە خەڵک کرد خۆیان دوور بگرن لە کۆڕ و کۆبوونەوەکان و هۆشدارییەکانی وەزارەتی تەندروستی بە جیددی وەرگرن.