مایك پینس: 46 حاله‌تی كۆرۆنا له ئه‌مریكا تۆماركرا و ته‌نها 1 حاله‌ت له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه 45 چاكبوونه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاو بوویه‌وه ئه‌مریكا یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی 46 حاله‌تی تووش بوو به ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا تۆماركراو، ئه‌گه‌ر چی پێشتر دۆنالد تره‌مپ رایگه‌یاند بوو كه ڤایرۆسه‌كه له ئه‌مریكا له ژێر كۆنتڕۆلدایه، ئه‌مڕؤش، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، لە دەیان نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەنها یەک نەخۆش لە نەخۆشخانە ماوە.
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، رایگه‌یاندووه كه له‌گه‌ڵ پارێزگاری فلۆریدا قسەیكردووه: ” پارێزگار پێی راگه‌یاندووه كه لە هەموو حاڵەتەکان، خەڵکەکە چارسەر دەکرێن و بەشێوەیەکی زۆر باش مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بە تێکڕا، 15 حاڵەتی کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکراوە و 46 حاڵەتیش لەوانە تۆمارکراوە کە لە دەرەوەی ئەمریکا دووچاری ڤایرۆسەکە بوون و گەڕاونەتەوە.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکراکردووە، 47 هەزار کەس لە ئەمریکا بە گومانی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشکنینیان بۆ کراوە و لە دوو هەفتەی رابردووش، هیچ حاڵەتێکی نوێ لە ئەمریکا تۆمار نەکراوە.