توركیا: بنكه‌یه‌كی چه‌كی ئه‌تۆمی سوریای له‌ ده‌وروبه‌ری ئیدلیب بۆردوومانكرد

دوای ئه‌وه‌ی سوپای رژێمی سوریا هێڕشی كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانی سوپای توركیا و میلیشاكانی له‌ ئیدلب به‌ هۆیه‌وه‌ 33 سه‌ربازی تورك كوژران و 37 دیكه‌ش بریندار بوون، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك سوپای تورکیا دامەزراوەیەکی چەکی کیمیاویی رژێمی سووریا بۆردومان دەکات.

 ئاژانسی(فرانس پرێس) لە زاری بەرپرسێکی باڵای تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، کە درەنگانی شەوی رابردوو، سوپای تورکیا بنکەی چەکی کیمیاویی رژێمی سووریای لە دووریی 13 کیلۆمەتر لە باشووری ئیدلیب، وێران کردووە و هاوكات ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوری كه‌ له‌ نێویاندا فه‌رمانده‌یه‌ك به‌ پله‌ی عه‌مید كوژراوه‌.

 

له‌و باره‌یه‌وه‌ روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، لە میانیی شەڕی تورکیا دژی رژێمی سووریا، به‌ هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌ جه‌نگه‌یه‌كانی توركیا ژمارەیەک چەکداری میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی، کە پاڵپشتیی رژێمی سووریا دەکەن، کوژراون.

Back to top button