باره‌گاى بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ (ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر عه‌لى خان) و له‌ (مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید) ده‌كات.

به‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی كردن له‌ بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز، ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر عه‌لی خان،  و له‌  مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید  باره‌گای بارزانی دوو پرسه‌نامه‌ی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كرد.

ده‌قى هه‌ردوو برووسكه‌كه‌ى باره‌گاى بارزانى:

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر عه‌لی خان ده‌كات.

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، ئه‌كبه‌ر حه‌یده‌ر عه‌لی خان
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (نه‌سره‌ت موراد سه‌یفوڵڵا) هاوژینی شه‌هید (حیده‌ر عه‌لی خان) و دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین، هاوخه‌می بۆ ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌رده‌بڕین.

خودای دلۆڤان دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێبه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی شاد بكات.

انا للە وانا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
٢٩ـی ٢ـی ٢٠٢٠

……………………….

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید ده‌كات.

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، مامۆستا حه‌مه‌سه‌عید
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو(مه‌لیحه‌ شاسوار ئه‌حمه‌د)ـی دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی له‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان ده‌كه‌ین و هاوخه‌می خزم و دۆست و ئاشنایانتانین و خودای دلۆڤان دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت و خوالێخۆشبوو به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی شاد بكات.

انا للە وانا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
٢٩ـی ٢ـی ٢٠٢٠

Back to top button