پەكەكە ئەگەر شەڕ لەدژمان بكرێت هەولێر دەكەینە حەلەبی دووەم

خواكوڕك
 
پارتی كرێكارانی كوردستان رایدەگەێنێت، بەهیچ شێوەیەك شنگاڵ چۆڵ ناكەین و هەموو تەسفیە حیسابەكانیش دەبەین بۆ ناو هەولێر، ئێمە بۆ ئەوە نەهاتووین تا سوپاسمان بكرێت بۆ ئەوە هاتووین ئەو ناوچانە خۆمان بەرێوەی ببەین.
 
عەگید كەلاری فەرماندەی هێزەكانی پەكەكە لە شنگال بە میدیای یەكێتی راگەیاندووە، ئەوان بۆ ئەوە نەهاتوون تا حكومەتی هەرێمی كوردستان، سوپاسیان بكات بۆ ئەوەی هاتوون ئەو ناوچانە خۆیان بەرێوەی ببەن، دەلێت، ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان تەقەبوڵی ئەوە ناكات، مەیدانی شەڕی گەریلا بەردەوام كراوەیە، دەلێت شەڕی پەكەكە لە شنگال نابێت بەڵكو لەناو هەولێر تەسفیە حیسابی خۆمان دەكەین وەك ئەوەی لە حەڵەب دەكرێت.
 
عەگید كەلاری دەشلێت، پەكەكە ئەو هێزە نیە بە هێزی نەتەوەی كلاسیكی وەك پارتی، بوەستێت هێرش دەكەینە سەر تەواوی جێ نفوسی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سڵ لە هیچ شوێنێك ناكەینەوە.
 
هەروەها ئەو فەرماندەی پەكەكە دەلێت لە قەندیل و كەركووك و هەولێر و شنگال دهۆك دا شەڕی سەرتاسەری دەست پێدەكەین.
Back to top button