قه‌ته‌ر یه‌كه‌م حاله‌تی تووش بووی به ڤایرۆسی كۆرۆنا تێدا تۆماركرا و هاووڵاتیه‌كه له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاو بوویه‌وه، كه تا ئێستا 36 وڵاتی جیهان ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بڵاو بووه‌ته‌وه، وڵاتێکی دیکەی عەرەبی یەکەمین حاڵەتی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی قه‌ته‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند هاوڵاتیه‌كی قه‌ته‌ری له ته‌مه‌نی 36 ساڵی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌و پێشتر ئه‌م هاووڵاتیه له وڵاتی ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه قه‌ته‌ر.
پێشتر له په‌یامێكدا میری قه‌ته‌ر شێخ تەمیم بن حەمەد، داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردبوو، ئێران جێبهێڵن، به هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه و هاوكات بالیۆزی ئێران له قه‌ته‌ر داوای له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كردبوو كه سه‌ردانی قه‌ته‌ر نه‌كه‌ن به هۆی مامه‌ڵه‌ی توندی قه‌ته‌ر به‌رامبه‌ر هاووڵاتیانی ئێران دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا