وه‌زیری ته‌ندروستی: له 24 كاتژمێری رابردوو پشكنین بۆ 12 كه‌س كراوه، خۆشبه‌ختانه ئه‌نجامه‌كان نێگه‌تیڤ بوون
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی كرد و له گه‌ڵ پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی كۆبوویه‌وه بۆ گفتوگۆ كردن له باره‌ی رێگوشێوینهكانی پێش‌گرتن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، دواتر له كۆنرهیهكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندووه لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو پشكنین بۆ 12 گومان لێكراو كراوە، خۆشبەختانە ھیچ كامیان ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبوون.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاندووه: “له ئێستادا 16 خالی پشنكین لەنێوان شارەكان بەتایبەتی لەگەڵ شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق،داندراون، و لە ئاستی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان كاری زۆرباش كراوە.
وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند جگە لە پشكنین فۆڕم بۆ ئەو كەسانە پڕ دەكرێتەوە كە دێنە ھەرێمی كوردستان، ئەوانەی كە سەفەری دەرەوەی ھەرێمی كوردستانیان كردووە یان گومانیان لێدەكرێت، بە خێرایی كاری پێویستیان بۆ ئەنجامدەدرێت. و هه‌روه‌ها لە سلێمانی كاری جدی و باشكراوە بۆ خۆپارێزی، لە رێگەی تیمەكانی وەڵامدانەوەی خێرا ئەوەی پێویست بێت بۆ خۆپارێزی دەكرێت”.
ئاشكراشی كرد: “لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 12 گومان‌لێكراو لە ھەرێمی كوردستان كراوە، لە رێگەی تاقیگە گشتییەكان، خۆشبەختانە ھەموو حاڵەتەكان نێگەتیڤ دەرچوون و ھیچ گومان لێكراوێك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبوو، چەند گومان لێكراوێكی دیكە ھەن ئەمڕۆ پشكنینان بۆ دەكرێت”.