حه‌سه‌ن خه‌لاتی: له 24 كاتژمێری داهاتوو ناوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێ گۆڕانكاریان به‌سه‌ر دادێت
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق نه‌یتوانی رێژه‌یی یاسایی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی عێراق ته‌واو بكات، په‌رله‌مانتارێك ئاشكرای ده‌كات كه گۆڕانكاری له ناوی وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نوێی عێراق ده‌كرێت و هاوكات عه‌للاوی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد و سونه ده‌كات.
حەسەن خەڵاتی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشكی فراكسیۆنی حیكمە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی دانوستانەكان لەگەڵ هێزە كوردستانییەكان شكستیانهێنا، محەمەد تۆفیق عەللاوی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، وەزارەتی دەوڵەت بۆ كاروباری هەرێمی كوردستانی هەڵوەشاندەوە.له‌كاتێكدا ئەوە دانرابوو پشكی هەرێمی كوردستان لە 3 وەزارەتەوە ببێتە 4 وەزارەت و سوننەكانیش 7 وەزارەتیان بۆ دابنرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی حیكمه راشیگه‌یاندووه كه لەماوەی چەند كاتژمێری داهاتودا گۆڕانكاری لەناوی كاندیدی وەزارەتەكانی كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی دەكرێت ئەوەش لەچوارچێوەی دانوستانە سیاسییەكاندایە بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنوسی عەللاوی و كابینەكەی.