ئه‌رۆدگان: تره‌مپ پێی گوتم نازانم پوتین چی له ئیدلب ده‌وێت، پێشی گوتم ئه‌رێ له قامیشلۆ نه‌وت هه‌یه؟
دوای ئه‌وه‌ی سوپای سوریا 33 سه‌ربازی توركی له ئیدلب كوشت، توركیا له رێگای زه‌مینی و ئاسمانی وه‌ڵامی هێڕشه‌كه‌ی سوریای دایه‌وه به هۆیه‌وه ده‌یان سه‌ربازی سوریا كوژران، دواتریش دۆنالد ته‌رمپ و ئه‌ردۆگان له لایه‌ك و پوتین و ئه‌ردۆگان له لایه‌كی تر په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا، و ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندیه تهلهفۆنیهكانی ئاشكرا كر.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکیدا بۆ پەرلەمانتارانی ئاک‌پارتی لە ئیستەنبووڵ نێوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا ئاكشرا كردوو رایگەیاند، بە پووتینی گوتووە، “چیتان دەوێت لە ئیدلب؟ ئەگەر خاڵی سەربازیتان دەوێت فه‌رموو دایبمه‌زرێنن، بەڵام بەرامبەر ئێمە مەوەستن، چونکە ئەگەر ئێوە پاڵپشتی رژێمی سووریا نەکەن خۆمان دەزانین چیان پێدەکەین”.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌رۆدگان ناوه‌رۆكی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئاشكرا كرد‌و رایگه‌یاند كه تره‌مپ پێی گوتم، “ئه‌رێ پێم ناڵێی پووتین بۆچی چاوی بڕیووه‌ته ئێره؟ چی ده‌وێ؟ ئیدی منیش بۆم باسكرد. گوتم هه‌روه‌ها له قامشلۆ پرسی نه‌وتیشیان هه‌یه. ئه‌ویش پرسیاری كرد و گوتی له‌وێ نه‌وت هه‌یه؟ گوتم به‌ڵێ هه‌یه، به‌ڵام هێنده‌ی دێره‌زوور نییه”.
هه‌روه‌ها گوتیشی “ئێمه خه‌می ئه‌وانه‌مان نییه، كێشه‌ی نه‌وتمان نییه، خه‌می ئێمه خه‌می خاكه. ده‌مانه‌وێ له رێگه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام زامنی پاراستنی سنووره‌كانمان بكه‌ین و لەسەر داخوازیی خەڵکی سووریا چوونەتە ناو سووریا و تاوەکو قەیرانی ئەو وڵاتە چارەسەر نەکرێت ناکشێینەوە.