تورکیا : پێویستە ئەمریکا بۆ شەڕی ئیدلب مووشەکی پاتریۆت بداتە ئێمە

 

 

تورکیا داوا لە ئەمریکا دەکات بە ڕادەستکردنی مووشەکی ( پاتریۆت ) بە ئەنقەرە ، پشتیوانی ئەو وڵاتە بکات لە سەرکەتن لە جەنگی ئیدلب دا  .

 

مەولوود چاووش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا رۆژی شەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی واژووی رێکەوتن لە نێوان ئەمریکا و تالیبان لە دۆحەی قەتەر لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەواناندا و لە دوای کۆبوونەوە لە گەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەو داوایەی وڵاتەکەی ئاشکرا کرد .

Back to top button