رووسیا و تورکیا لەسەر کێشەی ئیدلب گەیشتنە ڕێکەوتن
وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوی کردۆتەوە باس لە ڕێکەوتنی دوولایەنە لە نێوان ئەو وڵاتە و تورکیا دەکات .
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاشکرای دەکات دوولایەن لە ئەنقەرە لە کۆبوونەوەیەکدا گەیشتوونەتە ئەو رێکەوتنەی کە پێشتر لە ساڵی 2017 و 2018 سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاشتی و ئاسایشی ئیدلب لە سەری رێکەوتبوون .
دوولایەن رێکەوتون ، بەردەوام بن لە شەڕ دژی تیرۆریستان کە ئەنجوومەنی ئاسایش دیاری کردوون ئەو گرووە تیرۆریستانە کامانەن .
هاوکات رێکەوتون هیچ لایەنێک ڕێگری نەکەن لە گەیاندنی یارمەتیەکانی مرۆڤ دۆستانە بۆ ئەو ناوچانە و خەڵکی سڤیلیش بپارێزن .
بەڵام تا ئێستا تورکیا هیچ هەڵویست و هەوالێکی لەم بارەوە بڵاو نەکردۆتەوە