ئەردۆگان: ١٨ ھەزار كۆچبەر پەڕینەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ڕایگەیاند توركیا سنورەكانی خۆی بەرەو ئەوروپا واڵا كردوەو ١٨ ھەزار كۆچبەریش سنورەكانی توركیایان بەرەو ئەوروپا جێھێشتوە.

 

ئەردۆگان ئاماژەی بەوە كرد توركیا بەھۆی بێبەڵێنی ئەوروپا سنورەكانی كردیتەوە ژمارەی كۆچبەرانیش تا  چەند ڕۆژێكی دیكە بۆ ٤٢ ھەزار بەرز دەبێتەوە.

 

ھاوكات تەلەفزیۆنی فەرمی توركیا شێوازی بەزاندنی سنورەكانی لە لایەن كۆچبەرانەوە ڕوەو ئەوروپا بڵاو كردەوە و وڵاتی یۆنانیش بەھۆی بوونی زۆرترین ڕێژەی كۆچبەر داوای ھاوكاری لە یەكێتی ئەوروپا دەكات

Back to top button