كاوە عەزیزی: هەر شەڕێك لە شنگال دروست بێت لەرۆژئاوای كوردستان پەرە دەسێنێت
خواكوڕك
ئەندامێكی مەكتەبی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان_ سوریا( پەدەكەسێ) دەلێت پەكەكە مەترسیەكی گەورەیە لەسەر هەرچوار پارچەی كوردستان، دەلێت هیچی تر رۆژئاوای كوردستان بەم شێوەیە قبوڵی پەكەكە ناكات، ئێستاش پەكەكە پەڵی هاوێشتووە بۆ ناو رۆژهەڵات و باشوری كوردستانیش دژی كورد، لەهەر ئەگەری شەڕێك لەو دوو پارچەیە دەبێتە دەرفەتێك بۆ خەڵكی كوردستان لە رۆژئاوای كرودستان كە دژی پەكەكە دەست بە شەڕ بكات لە شار و گوند و ناوچەكان.
كاوە عەزیزی ئەندامی مەكتەبی ناوەندی پەدەكەسێ بە خواكوڕكی راگەیاند، ئەگەر پەكەكە لە شنگال دژی باشوری كوردستان دەست بەشەر بكات، ئەم شەڕە لەناو رۆژئاوای كوردستان پەرە دەستێنێت، دەلێت ئەگەری هەیە لەهەموو شارەكان هەر لە عفرینەوە، تا دەگاتە حەسەكە، راپەرینی سەرتاسەری دژی پەكەكە دەست پێ بكات، شەڕەكە لە رۆژئاوای كوردستانە پەرە دەستێنێت.
كاوە عەزیزی ئەوەشی بۆ خواكوڕك ئاشكرا كرد، هەموو كوردستان ئەوە بزانێت كە پەكەكە دژی قەزیەی كورد لە هەرچوار پارچەی كوردستان دەستی بە جوڵە كردووە، تەڤگەری سیاسی كوردی لە توركیا لەناو برد، لە رۆژئاوای كوردستان دەسكەوتی كوردی كردۆتە قوربانی بەعسی سوری، لە باشوری كوردستانیش دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە شنگال خەریكی جێبەجێ كردنی ئەجندای ئێرانیە، لە رۆژهەڵاتی كوردستانیش شەڕی دژی دیموكرات دەست پێكرد ئەمانە هەمووی نموونەی ئاشكران كە پەكەكە دژی قەزیەی كوردە و دەلێت دەبێت لەبواری عەسكەری هەموو هێزی كوردستان هێزێك دروست بكەن بەس رێگری لە ئەجندای مەترسیداری پەكەكە لەدژی كورد بكات.