توركیا ٧٤ سەربازی سوریا دەكوژێت

فڕۆكە سیخوڕیەكانی توركیا چەندین پێگەی ھێزەكانی سوریا لە دەوروبەری شارەكانی ئێدلیب و حەلەب بۆردومان دەكەن و بەپێی سەرچاوە میدیاییەكان لەماوەی ٤٨سەعاتی ڕابردوو ٧٤سەربازی سوریایان كوشتووە.

 

لە ناوچەكانی زربە،سەراقب و میعرەی نوعمان فڕۆكە سیخوڕیەكانی توركیا ھێرشیان كردوو زیاتر لە ٧٤سەربازی سوریا كوژران و سوریاش ھەڕەشە لە سوپای توركیا دەكات.

 

لای خۆیەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا ھەواڵی كوژرانی ٧٤سەربازی سوریای پشتڕاست كردەوە

Back to top button