ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەبێت لە ماوەی 14 مانگ ئەفغانستان بەجێ بێڵن
یەک لە خاڵە بەرچاوەکانی رێکەوتنی ئەمریکا و تالیبان دەرچوونی هێزەکانی بیانییە لە ئەفغانستان
بە پیی ڕاپۆرتی ( فرانس پرێس ) هیزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی دەبێت لە ماوەی 135 رۆژدا لە دوای واژووی ڕێکەوتنی نێوانیان ئەفغانستان بە جێ بێڵن .
لە ڕێکەوتنەکەدا هاتووە ، لە دوای واژووی رێکەوتە نامەی ئاشتی دەبێت رێژەی سەربازانی ئەمریکایی لە ئەفغانستاندا بۆ 8600 سەرباز کەم بکرێتەوە و هیزەکانی دیکەی ئەمریکا و هاوپەیمانانیش لە ماوەی 14 مانگدا دەبێت بە گشتی ئەو وڵاتە جێ بێڵن بەڵام بەو مەرجەی تالیبان پابەندی خاڵەکانی ڕێکەوتنی نێوانیان بێت .