ترەمپ : بەم نزیکانە لە گەڵ ڕێبەرانی تالیبان کۆبوونەوەمان دەبێت .

 

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی سەرۆکی ئەمریکا  ، باسی لە رێکەوتنی ئاشتی لە نێوان وڵاتەکەیی و تالیبان کرد و گووتی ئەو ڕێکەوتنە کۆتایی بە شەڕێکی دوو روو درێژ دێنێت  ، هەروەها گووتی بە مەبەستی نیاز پاکیمان پێویست بکات زۆر بە زویی پاشەکەشە بە هێزەکانمان دەکەیین لە ئەفغانستان .

 

ترەمپ لە بەشێکی تری قسەکانیدا گوتی ئێم سەرکەوتووبووین لە کۆتایی هێنان بە تیرۆر لە ئەفغانستان و ئێستا کاتی ئەوەهاتووە هێزەکانمان بگەڕێنەوە

 

هاوکات سەرۆک ترەمپ  پیرۆزبایی لە گەلی ئەفغانستان کرد و  ستایشی ڕۆڵی هاوپەیمانانی ناتۆ و ئەو 29 وڵاتەی کرد کە هاوکار بوون بۆ گەیشتن رێکەوتنی ئاشتی .

لە کۆتاییدا  ترەمپ گوتی لە کاتێکی نزیکدا لەگەڵ ڕێبەرانی “بزوتنەوەی تالیبان” کۆدەبێتەوە و هیواخوازیشم   تالیبان مەرجەکانی ئەو ڕێککەوتنە بەجێ بگەیەنێت بۆ بەردەوامی ئاشتی و ئاسایش .

Back to top button