نهێنییەكی ناوازەی خواردنی پیاز بزانن

زۆرینەی خەڵك وا بیر دەكەنەوە كە پیاز تەنها بۆ بەتامكردنی خۆراكەكان بەكاردێت و سودی هەیە، بەڵام پسپۆڕانی بواری خۆراك چەندین سوودی گرنگی ئەم خواردنە دەخەنەڕو دڵنیایی دەدەن لەوەی كە سودێكی زۆری لە نەهێشتنی هەندێك نەخۆشیدا هەیە.

لە پیازێكی قەبارە مامناوەنددا بڕی (90%) ئاوو (40) كالۆری و نۆ گرام كاربۆهیدرات هەیە، بەڵام رێژەی چەوری تێیدا لە (0.10) گرام زیاتر نییە.

پیاز لە دابەزاندنی كۆلیسترۆڵی خراپ لە خوێندا رۆڵێكی بەرچاوی هەیەو رێژەیەكی زۆر ڤیتامین (C) ی تێدایەو بەرگری لەش بەهێز دەكات.

زاناكان دەڵێن، مادەی كیریستین كە لە پیازدا هەیە لەشی مرۆڤ دەپارێزێت لە توشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەو بە تایبەتیش شێرپەنجەی قۆڵۆن و گەدە.

ئەو مادەیەی كە لە رەگی پیازدا هەیە پێی دەوترێ كرۆم و رێژەی شەكر لەخوێندا رێكدەخات، هەروەها پیاز بە خۆراكێكی زۆر سوودبەخشی دژە هەوكردن و بەكتریا دادەنرێت كە توشی زمان دەبێت.

پیاز هاوكاری وەستانی خوێنبەربوونی لوت دەكات لەرێگەی دانانی پارچەیەكی بچووك بۆ لوت و هەڵمژینی بۆنەكەی، بۆ ئەو كەسانەش كە تووشی نەخۆشی ئەنفلۆنزا دەبن بە تێكەڵكردنی پیاز لەگەڵ هەنگویندا چارەسەر دەكات.

پیاز مادەی فۆلیك ئەسیدی تێدایە كە هاوكاری ئەو كەسانە دەكات كە تووشی كەمخەوی بوون و پسپۆڕانی بواری خۆراكیش دڵنیایی دەدەن كە خواردنی پیاز هەستی خەمۆكی كەم دەكاتەوە.

Back to top button