عادل جوبەیر: قاسم سولێمانی فەرماندەی یەكەمی حشدی شەعبیە

خواكوڕك
 
وەزیری دەرەوەی سعودیا رایگەیاند: حشدی شەعبی میلیشیایەکی تائیفیە و لەلایەن ئێران و خودی قاسم سولێمانی سەرپەرشتی دەکرێت دەلێت حەشدی شەعبی تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی چەندین پێشێلکاری و کوشتنی ھاووڵاتیان لە پارێزگای ئەنبار و چەندین ناوچەی دیکە.
 
عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند هەروەها دەلێت حشدی شەعبی لەروی پێكهاتەیەوە میلشیایی تائیفیە و دەلێت ئەمڕ لە ئێرانەوە بۆیان دێت و فەرماندەی یەكەمی و بڕیار دەری ئەو هێزە خودی قاسم سولێمانە.
 
شایانی باسە قاسم سولێمانی فەرماندی سوپای قودسی ئێرانی یەكێكە لەو سەركردانەی ئێران كە زۆربەی كات لە عێراق دەردەكەوێت و لەگەڵ ھێزە سیاسییەكانی شیعە و نزیك لە شیعە كۆدەبێتەوە و گەلێك جار بە نوێنەرایەتی وڵاتەكەی بەشداری لە پرسە سیاسییەكانی ناوخۆی حزبەكانی عێراق و كوردستان دەكات، بەپێی چەند بەڵگەیەك چەند رۆژێك لەمەبەر سولێمانی لە شاری حەلەبی سووریا بووە.
Back to top button