نیاز عەبدولڵا تۆمەتبارە بە هەوڵدان بۆ بەلارێدا بردنی تیرۆر لە شاری هەولێر
دوای كوشتنی جێگری كونسوڵی توركیا لە رێستۆرانتێك لە شاری هەولێر، كەسێكی سەر بەدەزگای زانیاری بەناوی نیاز عەبدولڵا بەهۆی ئەوەی كە لایانگرێكی یەكێتی بەشداری كردەوە تیرۆرستیەكەی كردووە، هەوڵیدا لەرێگای میدیاكانەوە دۆسیەكە بەلارێدا ببات، ئەمە لەكاتێكدا بوو كە هێشتا لێكۆلینەوە لە دۆسیەكە بەردەوام بوو”.
نیاز عەبدولڵا بەناو رۆژنامەنووسێكە لە رادیۆی نەوای سەر بەیەكێتی و خۆشی ئەندامی كارای دەزگای زانیاریی یەكێتیە، لە دوای كوشتنی جێگری كونسوڵی توركیا لەهەولێر، لەرێگای میدیاكانەوە، هەوڵیدا دۆسیەكە بەلارێدا ببات، مەتین دڵۆڤان بارزانی كورە برای نێچیرڤان بارزانی تۆمەتبار كرد بەوەی كە ئەو دەستی لە كوشتنی جێگری كونسوڵی توركیا هەیە، دوای ئەو تۆمەتبار كردنە، مەتین دڵۆڤان بارزانی لەسەر ئەو تۆمەتانە نیاز عەبدولڵای رووبەرووی یاسا كردەوە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، كە نیاز عەبدولڵا هەوڵی داوە لەرێگا سولحی عەشائیر و فشاری حزبی ئەو دۆسیە دۆڕاوەی خۆی راگرێت، بەڵام مەتین دلۆڤان بارزانی رایگەیاندووە كە دەبێت دادگا سەروەر بێت، حەقی من وەربگرێت.
هەروەها سەرچاوەكە دەشلێت، لە ئێستادا فەیلەسوفەكانی ئازادی و یاسا هەموویان هاتوونەتە سەرخەت بۆ پشگیری كردن لە نیاز عەبدولڵای تۆمەتبار بە هەوڵدان بۆ بەلارێدا بردنی تاوانباری كوشتنی جێگری كونسوڵی توركیا”.