ئاگاداریەكی بەپەلە لە وەزارەتی تەندروستیەوە

وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، داوایەكی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكات، ڕای دەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتییانەی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو لە ئێران گەڕاونەتەوە بۆ كوردستان، جێی مەترسین.

لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كراوە، دوای بڵاوبوونەوەی لیستی ناوی ئەو گەشتیارانەی گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان، بەبێ ئەوەی كەڕەنتین بكرێن و جیا بكرێنەوە یان بە قاچاخ و دوور لە تیمەكانی پزیشكی ئێستە لە هەرێمی كوردستانن. جێی مەترسین.

وەزارەتی تەندروستی ڕوونی كردووەتەوە، هەر گەشتیارێك كە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە بۆ هەرێم، جێی مەترسییە، بۆیە ئاگەداریان دەكەینەوە بە زووترین كات لە ماڵ و منداڵ و خێزانەكانیان دوور بكەونەوە و پێوەندی بە تیمەكانی پزیشكی بكەن.

باس لەوەش كراوە، داوا لە هاووڵاتییان دەكەین نزیك نەبنەوە لەو بەڕێزانە لەپێناو تەندروستیی خۆیان و خێزانەكانیان، پێوەندی بكەن بە تیمەكانی تەندروستی لەپێناو ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆڕۆنای نوێ COVID-19.

Back to top button