سەركردەیەكی یەكێتی: نەوشێروان سودی لە ناكۆكی یەكێتی وەرگرتووە بۆ بەرژوەندی خۆی
خواكوڕك
جەلال شێخ كەریم بریكاری وەزیری ناوخۆی هەرێم و سەركردەیەكی باڵی ناوەندی بڕیاری یەكێتی، دەلێت بزوتنەوەی گۆڕانی سودی لە ناكۆكییەكانی ناو یەكێتی وەرگرتووە و دەڵێت رێككەوتنی یەكێتی و گۆڕان نەماوە و سڕ بووە.
هەروەها شێخ كەریم لەبارەی یەكگرتنەوەی یەكێتی و گۆڕان دەلێت لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی باسی ئەو بابەتە نەكراوە و پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، نەوشیروان مستەفا تاقەتی هەیە یان نا كەیفی خۆیەتی.
هەر لەسەر یەكگرتنەوەی گۆڕان و یەكێتی كە وا بڵاو كرایەوە پێشنیاری مەلا بەختیار بووە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی، جەلال شێخ كەریم بە رۆژنامەیەكی نزیك لە گۆڕانی گوتووە، مەگەر مەلا بەختیار خۆی بزانێت ئەو یەكگرتنەوەیە چۆن دەبێت”.
هەروەها جەلال شێخ كەریم سەبارەت بەكێشەكانی ناو یەكێتی و هەوڵەكان بۆ چارەسەری كێشەی ناو یەكێتی دەلێت بە دەستپێشخەریی پاڤڵ تاڵەبانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەركردەی یەكەمی باڵی زۆرینەی ئەو حزبە رازی بووە ناوماڵی یەكێتی رێكبخرێتەوە هەورەها دەشلێت هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هەڵوێستی ئیجابییە و رازییە بەدڵی هەموولایەك ناوماڵی یەكێتی چاكبكرێت.