هێزە ئەمنیەکانی عێراق ڕێگای بەرەو ناوچەی سـوز دادەخەن
ئەمڕۆ یەك شەممە هێزە ئەمنیەکانی عێراق بەشێوەیەکی چـڕ بڵاوبوونەوە لـە بەغـدا و هەموو ئەو ڕێگایەیان داخست کە بەرەو ناوچەی سەوز دەچێت جگە لەوەش هەڵسان بـە داخستنی گۆڕەپانی تابقیـن لە ناوچەی جادریـە و داخستنی پـردی هەڵواسـراو و ئاماژەیان دا کە پـردی سینك لە بنەڕەت دا لە دوای ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو داخــراوە ، و بـڕیار وایە ئەمڕۆ یەك شەممە ئەنجوومەنی نوێنەران دانشتنێك سازبکات بۆ دەنگ دان و پێدانی متمانە بە حکومەتی محەمەد تۆفیق عەلاوی.
سەرچاوە : الغـد برێس