روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
دوای ئەوەی بۆ رێگری لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تورکیا سنورەکانی خۆی لەگەل زۆربەی وڵاتان داخست، دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە کە جموجۆڵی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان تورکیا دەوەستێت لەوبارەیەوە، وەزارەتی ناوخۆ روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
دهقی روونكردنهوهكهی وهزارهتی ناوخۆ:
“پاش ئەوەی دەنگۆی راگرتنی جموجۆڵی بازرگانی لە سنووری نێوان هەرێم و تورکیا بڵاوبوویەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵەکانی خۆی خستوەتەگەڕ بۆ ئەوەی جووڵەی بازرگانی نێوان هەردوو لا بەردەوام بێت وهەروەها جموجۆڵی بازرگانی سەر سنوورەکان رێکبخرێتەوە بە لە بەر چاوگرتنی رێکارەکانی خۆ پاراستن.
بۆیە هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان درێغی ناکات لە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بە جۆرێك کە کاریگەری لە سەر جموجۆڵی بازرگانی و بازاڕی ناوخۆ نەکات.
وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان