پەرلەمانی کوردستان: خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی دەکات

دوای ئەوەی ئەمڕۆ خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکردەوە، لەیەکەم دانیشتنی خولی بەهارە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی دەكات.
دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، بەرنامەی كاری ئەمڕۆی بۆ ئەندامانی ناردووە، تێیدا هاتوە وێڕای كردنەوەی خولی بەھارە، پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە‌یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی لە ھەرێمی كوردستان دەكات.
وەك لە بەرنامەی كاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ھاتووە، كردنه‌وه‌ى خولی به‌هاره تاجەگولینە لەبەردەم وێنەی باوکی رۆحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر داندراو هەروەها سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وتارێكی پێشکەشکرد.