ڕاگەیێندراوێک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
حكوومهتی ههرێمی كوردستان له چوارچێوهی رێكارهكانی رێگری له بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ههرێمی كوردستان چهند بڕیارێكی سهبارهت به دهوامكردن له دامودهزگاكانی حكوومهت دهركرد.
جوتیار عادل گوتهبێژی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له لێدوانێكدا رایگهیاند بەمەبەستی پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی كۆرۆنا و گرتنە بەری رێوشوێنەکانی پێشیگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی حكومەت، بێجگە لە فەرمانگە تەندروستییەكان، هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە تا رۆژی دهی سێی دووههزار و بیست لە كاتژمێر ههشتی بهیانی تا یهكی دوانیوهڕۆ کەم دەکرێتەوە.
کار بە سیستەمی پەنجەمۆری دەست رادەگیرێت و هاتوچۆی فەرمانبەران لە تۆمارێكی تایبەتدا تۆمار دەكرێت .
كاری ئیشكگری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شارستانی وەك (ئاو، كارەبا و شارەوانی) بەردەوام دەبێت. تەواوی وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت بۆ دیاریکردنی کاتی دەوامی فەرمیی جگە لەو ستافەی كە بۆ راپەراندنی كاروباری رۆژانەیان پێویستە، سەرپشك دەكرێن. داوا لە گشت هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكەین تەنها لە حاڵەتی زۆر پێویستدا سەردانی فەرمانگەكانی حكومەت بکەن.
دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی حكومەت، بێجگە لە فەرمانگە تەندروستییەكان، هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە تا رۆژی ٢٠٢٠/٣/١٠ لە كاتژمێر ههشتی بهیانی تا یهكی دوانیوەڕۆ کەم دەکرێتەوە
کار بە سیستەمی پەنجەمۆری دەست رادەگیرێت و هاتوچۆی فەرمانبەران لە تۆمارێكی تایبەتدا تۆمار دەكرێت
كاری ئیشكگری فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شارستانی وەك (ئاو، كارەبا و شارەوانی) بەردەوام دەبێت
تەواوی وەزارەت و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت بۆ دیاریکردنی کاتی دەوامی فەرمیی جگە لەو ستافەی كە بۆ راپەراندنی كاروباری رۆژانەیان پێویستە، سەرپشك دەكرێن
داوا لە گشت هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەكەین تەنها لە حاڵەتی زۆر پێویستدا سەردانی فەرمانگەكانی حكومەت بکەن