سه‌ركۆماری توركیا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئه‌نجامدا
. له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئیمانوێل ماكرۆن، قه‌یرانی سووریا به‌تایبه‌ت دۆخی ئیدلب، پرسی په‌نابه‌ران، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا-فه‌ڕه‌نسا و بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كان تاوتوێكراون.
ئه‌ردۆغان له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، باسی له‌وه‌كرد كه به قورسترین شێوه وڵامی په‌لاماره قێزه‌ونه‌كه‌ی بۆ سه‌ر یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا له ئیدلب، به لایه‌نگرانی سه‌ربه رژێمی سووریا داوه. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كردووه خوازیارن به كرده‌وه‌ش و به‌شێوه‌یه‌كی روون و به‌رجه‌سته نه‌ك ته‌نها به گوتار پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی له ناتۆدا ببینن.
سه‌ركۆماری توركیا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ماكرۆن، تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی تا ئه‌و كاته‌ی هێرشه‌كانی رژێم له سووریا نه‌وه‌ستێنرێن، قه‌یرانی مرۆیی قووڵ ده‌بێته‌وه .ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه فشاری په‌نابه‌ران له‌سه‌ر سنووری نێوان توركیا و سووریا، فشاری بۆ سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپاشدا هێناوه. ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوە، له‌باره‌ی دۆخی پەنابەرە سوورییه‌كان چاوه‌ڕوانی پێشنیاری چاره‌سه‌ری به‌رجه‌سته و پشتیوانیین له فه‌ره‌نسا و ئه‌ورووپا.