قەتەر : دوو كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بوون
لە وڵاتی قەتەر دوو ھاوڵاتی توشی نەخۆشی كۆرۆنا ھاتوون و ڕاستەوخۆ خراونەتە ژێر چاودێری وردەوە
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی قەتەر ئەو دوو ھاوڵاتیە خەڵكی وڵاتی قەتەرن و لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە و لەو وڵاتە توشی كۆرۆنا بوون نەك لە ناوخۆی وڵات.
ئەوە سێیەم حاڵەتی تۆمار كراوەو وەزارەتی تەندروستی قەتەریش دڵنیایی دەداتە ھاوڵاتیانی كە ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر