توركیا دوو فڕۆكەی سوریای خستە خوارەوە

 

ھێزەكانی توركیا خستنە خوارەوەی دوو فڕۆكەی سوریای ڕاگەیاند لە نزیك شاری ئێدلیب

 

ھاوكات ئاژانسی سانای سوریا ھەواڵی كەوتنە خوارەوەی دوو فڕۆكەی جەنگی سوریای لە جۆری سۆخۆی ٢٤ ڕاگەیاند لە ئێدلیب

 

سانا ڕایگەیاند كە بەرگری ئاسمانی توركیا دوو فڕۆكەكەی خستۆتە خوارەوە بەڵام ھەردوو فڕۆكەوانەكە خۆیان ڕزگار كردووە

Back to top button