ناوەندی راوێژکاری سەربازی ئێران لە سووریا هەڕەشە لە تورکیا دەکات

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەندی ڕاوێژکاری سەربازی ئێران  لە باکووری سووریا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاو کراوەتەوە ، هەڕەشە لە تورکیا دەکات و داوا دەکات هێرشەکانی ئاسمانی بۆ ئەو ناوچانە بوەستێنێت .

 

لە بەشێک لە راگەیەندراوەکەدا روو لە هاووڵاتیانی تورکیا دەنووسێت ، بۆ ئاگاداریتان دەبێت بڵێین ،ماوەی یەک مانگە هەموو ئەو سەربازانەی کە جگەرگۆشەی ئێوەن و لە باکووری سووریا جێگیر کراون ، ڕاستەوخۆ لە ژێر هەڕەشەی چەکەکانی ئێمە دابوون ، بەڵام خۆمان پاراستووە لە کوشتنیان ، بۆیەش داواتان لێ دەکەیین بەرپرسانی تورکی ئاگادار بکەنەوە ، با رۆڵەکانتان بە کوشت نەچێت .

 

ناوەندی ڕاوێژکاری سەربازی ئێران سەبارەت بە بوونی هێزەکانیشیان لە باکووری سووریا دەنووسێت ، ئێمە لە سەرداوای حکومەتی فەرمی سووریا لێرەیین بۆ هاوکاری سوپای ئەو وڵاتەو هێزەکانیشمان لە سوپای پاسداران و حزبوڵلای لوبنان پێک هاتووە .

 

sh

Back to top button