وەزیرێكی حكومه‌تی عێراق نهێنیه‌ك له‌باره‌ی خوێندنی ئیسلامی ده‌دركێنێت
خواكوڕك
وەزیری خوێندنی باڵای حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌ینێت، “ناتوانین پرۆگرامی خوێندنی ئیسلامی لەعیراقدا یەك بخەین” هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “هەریەكە لەدیوانی وەقفی سونە و دیوانی وەقفی شیعە زانكۆ و پرۆگرامی خوێندنی تایبەت بەخۆیان هەیە”.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسینێكی بڵاوكردۆته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌وا وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق چه‌ند قسه‌یه‌كی له‌باره‌ی خوێندنی ئیسلامی له عێراق و كودرستان بۆ كردووه.
نه‌قشبه‌ندی ده‌شڵێت، د. عه‌بدولره‌زاق عیسا وەزیری خوێندنی باڵا و تۆژینەوەی زانستی عێراق پێی راگه‌یاندووه، ” بەزانستی و ئەكادیمیكردنی خوێندنی ئیسلامی تەنها لەهەرێمی كوردستان موممكینە”.